بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی پەمپكردنی ئاوی پەیوەندیداری لە كێڵگەی رومەیلە كردەوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی بەكارهێنانەوەو و چارەسەركردنی ئاوی پەیوەندیدار و دووبارە پەمپكردنی بۆ ناو كێڵگەی ڕومەیلەی باكور ، بە توانای 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كردەوە.
عەبدولغەنی لە رێورەسمەكەدا رایگەیاند: ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بەدیهێنانی پلانە ئابووری و ژینگەییەكانمانە، بە وەبەرهێنان لە ئاو لە پرۆسەی ڕیسایكلكردنی و دووبارە پەمپكردنی دوای چارەسەركردنی، بە مەبەستی بەكارهێنانی لە پرۆسەی دووبارە فشارخستنە سەر خەزنەكە لە كێڵگە نەوتییەكان و كەمكردنەوە یان تێپەڕاندنی بەفیڕۆدانی ئاوی ڕووبارەكان.
وەزیر ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت و وەزارەت گرنگی بەو پڕۆژانە دەدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئابووری و ژینگەییەكانیان، و وتیشی: وەزارەت لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەی چارەسەركردنی ئاوی دەریایە، لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی پڕۆژەی باشووری یەكگرتوو، كە پلانی بۆ دانراوە لە ساڵی 2028 تەواوبكرێت، بە توانای 5 ملیۆن بەرمیل ئاو، بە هاوكاریی كۆمپانیای تۆتال ئینێرجی.
رونیشیكردەوە: ئامانجی پڕۆژەكە دابینكردنی ئاوی سەلامەت و پەمپكردنی بۆ ناو كێڵگە نەوتییەكان بۆ مەبەستی پەستانی خەزنەكان دوای چارەسەركردن و پاككردنەوەی.