ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد ژمارەیەك بەربەستی كۆنكرێتی لادەبات و ڕێگایەكی خزمەتگوزاری لە بەری كەرخ دەكاتەوە

ئەمنی
  • 25-07-2024, 19:37
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد هەڵگرتنی ژمارەیەك بەربەستی كۆنكرێتی لە بەری پردی بازنەیی و كردنەوەی ڕێگای خزمەتگوزاری تەنیشت رێگای بازنەیی تاجی لە بەری كەرخ ڕاگەیاند.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەوڵی ئەندازیاری فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەكانی (شارەوانی كازمیە و دەستەی حەشدی شەعبی)، دەستیكرد بە لابردنی ژمارەیەك بەربەستی كۆنكرێتی لە لای پردی بازنەیی و كردنەوەی ڕێگای خزمەتگوزاری تەنیشت بۆ ڕێگای تاجی لە بەری كەرخ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تیمەكانی بەشی شارەوانی دەستیانكرد بە پاككردنەوە و لابردنی پاشماوەی ئەو ڕێگایەی كە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا كرایەوە.
    رونیشیكردەوە: ئەم كارانە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە و لە چوارچێوەی ئەو پلانانەیە كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دایڕشتووە كەهاوكاتە لەگەڵ پاكێجی پڕۆژە ستراتیژییەكانی بەرنامەی حكومەت و كەمكردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاوڵاتیان و شكاندنی قەرەباڵغی هاتووچۆ.