بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی میترۆی بەغداد كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی میترۆی بەغدا كرد، ئاماژەی بەوەشدا: سەرۆك وەزیران ئیعتیمادی هاوپەیمانی كۆمپانیاكانی فاسخود و وۆنتەر كاپیتال / Vaskhod & Wonteی وەرگرت، كە دەرفەتی وەبەرهێنانی بۆ دیزاین و جێبەجێكردن و بەڕێوەبردن و پاراستن و دارایی و گواستنەوەی خاوەندارێتی(DBOMFT)ی پڕۆژەی میترۆی بەغدای بەدەستهێنا، بەپێی بەو پێوەرە تایبەتانەی كە لە بەشی وەبەرهێناندا باسكراون، كۆمەڵەكە كۆمپانیا فەرەنسی و ئیسپانی و توركیەكان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بانكێكی ئەڵمانی.
رونیشیكردەوە: گرنگی ئەم پڕۆژە ستراتیژییەكە، گەورەترین پڕۆژەیە لە جۆری خۆی لە ناوچەكەدا، و مانای خۆی هەیە بۆ شارێكی گەورەی وەك بەغدا، بە نوێترین تایبەتمەندی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەك كە لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییەدا بگونجێت كە پێشكەش دەكرێت، و هاوتەریب لەگەڵ پێشهاتەكانی داهاتوودا.
ئاشكراشیكرد: پرۆسەی دانوستان لەنێوان ئەمیندارێتی بەغدا و دەستەی وەبەرهێنان و هاوپەیمانی دەست پێدەكات بۆ دامەزراندنی وردەكاری تەكنیكی و دارایی و جێبەجێكردنی گرێبەستەكە، كە هاوپەیمانییەكە سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەگوێرەی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ میترۆی بەغدا كە لە بڕیارنامەی ژمارە (23374)ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هاوپەیمانییەكە گروپە فەرەنسییەكانی سیسترا/ Systra و وSNCF و كۆمپانیاكانی ئەلستۆم/ Alstom و تاڵگۆ/ Talgo و سێنەر/ SENER ئیسپانی و كۆمپانیا توركییەكانی تایبەتمەند لە بواری بیناسازیدا، لەگەڵ بانكی دۆیچە ئەڵمانی لەخۆدەگرێت.