یونس مەحمود: سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق پاڵنەرێك بە یاریزانەكان دەدات بۆ ئەوەی سەركەون بۆ قۆناغی كۆمەڵەكان

وەرزش
  • 25-07-2024, 15:13
  • +A -A

    پاریس - INA
    یونس مەحمود، جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووپاتیكردەوە كە سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەسەر ئۆكرانیا پاڵنەرێك دەدات بە یاریزانەكان بۆ ئەوەی ئاستێكی باش پێشكەش بكەن بە مەبەستی تێپەڕاندنی قۆناغی كۆمەڵەكان.
    مەحمود بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی لە سەرەتای پاڵەوانێتییەكەدا زۆر گرنگە، بەو پێیەی پاڵنەر دەداتە یاریزانان بۆ ئەوەی ئاستی باش دابین بكەن بە مەبەستی بەزاندنی قۆناغی كۆمەڵەكان دەركەوتووە كە ئەو هاندەرە عێراقیانەی لە وڵاتە جیاوازەكانی جیهانەوە هاتبوون ڕۆڵێكی سەرەكییان هەبووە لەم سەركەوتنەدا".
    وتیشی، سوپاسی ئەو بەرپرسانە دەكەین كە لە یاریگاكە ئامادەبوون بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق ، هەروەها هەموو ئەوانەی پاڵپشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپییان كرد، بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران، هەروەها سوپاسی میدیا عێراقییەكانیش دەكەین، كە ئەوانیش ڕۆڵیان هەبووە، هەروەها هاندەرانی عێراقیش   بە هیوای ئەوەی  هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لەم ئاستەدا بەردەوام بێت چونكە گروپەكەی قورسە و دەستپێكردنەكەی باش بووە".
    ڕوونیشیكردەوە، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا لە ئاستی پێویست نەبوو، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆكرانیا هاوتەریب بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا جیاوازی لە ئاستدا هەبوو، بەتایبەتی دوای یاریزانان عەلی جاسم و نیهاد هاتە نێو یارییەكەوە، و هەموو یاریزانەكان یەكگرتوو بوون، و ستافی ڕاهێنەر خوێندنەوەیەكی باشیان بۆ یارییەكە هەبوو".