بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەركەوتنی حكومەت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كەركوك هەنگاوێكە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەپێكهاتەی عەرەب، ئەمەش لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەڕێزیان بۆ هەوڵەكانی هێزە نیشتمانییەكان لەئەنجوومەنەكە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێك بۆ پارێزگاكە و بەردەوامبوون لەپێكهێنانی حكومەتی خۆجێی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆك وەزیران لەمیانەی دیدارەكەدا جەختی لە "گرنگی تەواوكردنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و كۆدەنگی نێوان نوێنەرانی پێكهاتە برایەتییەكانی پارێزگاكە كردەوە، هەروەها دڵنیابوون لە بەشداریكردنی كاریگەری هەمووان و پەراوێز نەخستنی هیچ پێكهاتەیەك لە بڕیاردان، لەبەر تایبەتمەندی پارێزگاگە و پێویستی هاوكاری سەرجەم هێزە نیشتمانییەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەكانی خەڵكەكەی و بەردەوامبوونی پلانەكانی حكومەت لەبواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و بەدیهێنانی بوژاندنەوەی ئابووری، بە تێكەڵاوبوون لەگەڵ بەرنامەی حكومەت و ئامانجەكانی بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا دابین بكات".
سودانی جەختی لەوە كردەوە كە" سەركەوتنی حكومەت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان بوو لەكەركوك، دوای ئەوەی لەساڵی 2005 ەوە ئەنجامدانی ئەستەم بوو، ئەمەش نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات لەسەر ڕێگای چەسپاندنی سەقامگیری لەپارێزگاكە و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی بەرنامەكەی"هەروەها "جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكوومەتە خۆجێییەكان باڵی جێبەجێكردن و پاڵپشتی حكومەتن لەهەوڵەكانی بۆ تەواوكردنی ئەركە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانی و لەبوارە جیاجیاكانی گەشەپێداندا".