بەغدا - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە تەلەعفەر دۆزرایەوە ، تەرمی 14 كەسی تێدا بووە كە لە كاتی خۆی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەو ناوچەیە كوشتوونی.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دڕندەیی و قێزەونیی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ هەموو جیهان ڕوون دەبێتەوە، كە خۆیان بە خوێنی بێتاوان و بێ بەرگرییەوە سەرقاڵ كردووە، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە تەلەعفەر دۆزرایەوە ، تەرمی 14 كەسی تێدا بووە كە لە كاتی خۆی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەو ناوچەیە كوشتوونی".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "لە ڕێگەی هاوكاری هاوڵاتیانەوە، زانیاری لەسەر بوونی پاشماوەی مرۆڤ لە گەڕەكی سەعد لە قەزای تەلەعفەر پێگەیشتووە ، وەك پشكنینی هێزێكی هاوبەش لە فەوجێكی ٢ی لیوای ٧٣ی پیادە، فیرقەی ١٥، و حەشدی شەعبی هێزەكان شوێنەكەیان پشكنی"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لە دیمەنێكی پڕ لە ئازاردا ئەم گۆڕە بەگۆمەڵە دۆزرایەوە، هاوڵاتییەك لەكاتی هەڵكەندنی و دروستكردنی بناغەیەك بۆ یەكێك لەو قوتابخانانەی كە لە قۆناغی دروستكردندان لەناو ئەو ناوچەیەی سەرەوەدا دۆزییانەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەڕێگەی پشكنینی سەرەتاییەوە دەركەوتووە كە ئەو پاشماوەیانە هی 14 قوربانیی باندە تاوانكارییەكانی داعشن كە پێشتر بەخاك سپێردراون"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر بۆ ناسینەوەی ئەوە تەرمانە".