بەغدا - INA
وەزارەتی دەرەوە پێشوازیی عێراقی بە ڕێككەوتنی لایەنە یەمەنییەكان سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی كەمكردنەوەی پەرەسەندنی كێشەكانی یەمەن دەربڕی، هاوكات پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكان بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش لە یەمەن دووپاتكردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە،"پێشوازی كۆماری عێراق لەو بەیاننامەیەی نووسینگەی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن، هانس گروندبێرگ، سەبارەت بەڕێككەوتنی لایەنەكانی یەمەن لەسەر ڕێوشوێنی كەمكردنەوەی كێشەكان سەبارەت بە كەرتی بانكی و هێڵی ئاسمانی یەمەن".
وەزارەتی دەرەوە "پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكان بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش، بە شێوەیەك كە لەگەڵ تەماح و خواستەكانی گەلی یەمەن دووپاتكردەوە".