كەشناسی: سێ پارێزگا لە 50 پلەی سەدی نزیك دەبنەوە

ناوخۆ
  • 25-07-2024, 10:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات لە سێ پارێزگادا پلەی گەرمی بگاتە ٤٨ پلەی سەدی.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە،"سبەی هەینی، كەشوهەوا خۆر و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن"، هەروەها ئەوەیش هاتووە "زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە بەغدا، كەربەلای پیرۆز، نەجەفی ئەشرەف، ئەنبار 45، و كەركوك، نەینەوا، و سەلاحەدین 44، بەسرە، میسان و زیقار 48، دهۆك 40، سلێمانی 42، هەولێر 43".
    ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی شەممە كەش و هەوا خۆر و گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە ، "یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا خۆر و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ، "رۆژی دووشەممە كەشوهەوا خۆر و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".