بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ شاندی كۆمپانیایKBRی ئەمریكی تایبەت بە چارەسەری ئەندازیاری و تەكنەلۆژی تاوتوێی ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی كرد كە حكومەت لە چوارچێوەی بەرنامەكەیدا پلانی بۆ داناوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیایKBRی ئەمریكی تایبەت بە چارەسەری ئەندازیاری و تەكنەلۆژی كۆبووەوە، كە لەڕێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە گرێبەستی لەگەڵ حكومەتدا هەیە لەبواری پێشكەشكردنی ڕاوێژكاری بۆ ئەو پڕۆژە گەورانەی كە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێدەكرێن، بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانان،و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و شارەوانیەكان، و ژمارەیەك ڕاوێژكار.
راشیگەیاند: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە كارەكانی كۆمپانیاكە بوو، كە بریتییە لە پاڵپشتیكردنی وەزارەتی پلاندانان لە ئەركەكانی تەكنیكی، ئابووری، یاسایی، بازرگانی و هتد ..، هەڵسەنگاندنی پڕۆژە و دیراساتی جەدوا، جگە لە سەرپەرشتیكردنی جێبەجێكردن، و ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەیەك پڕۆژە ڕەوانەی كۆمپانیاكە كرا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەبارەیانەوە، ئەوانەی پڕۆژەی ستراتیژین كە حكومەت لە چوارچێوەی بەرنامە و سیاسەتەكەیدا پلانی بۆ داناوە و ئامانجیان پەرەپێدانی ئابوورییە لە هەموو سێكتەرەكانیدا، بە شێوەیەك كە یارمەتی هەمەچەشنكردنی سەرچاوەی داهات و دروستكردنی گەشەپێدانی ئابووری بدات كە كاریگەرییەكانی لە هەموو كەرتەكانی گەشەپێدان ڕەنگ دەداتەوە.
كۆمپانیاكە ئامادەیی خۆی دەربڕی، بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لە دیجیتاڵكردنی ڕاپۆرتەكانی حكومەت، هەڵگرتن و وەرگرتنەوەی داتا، هەروەها كاركردن لەگەڵ سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان لە ئاسانكردنی ڕاپۆرتەكان و ڕێكارەكانی دواتر، لە ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی، بەرزكردنەوەی ئاستی هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت، و دەستنیشانكردنی دارایی بژاردە بۆ پڕۆژە گەورەكان.