بەغداد - INA
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق باسی لە ڕێگاكانی باشتركردنی واقیعی پەروەردە كرد.
نوسینگەی رایگەیاندنی شاخەوان عەبدوڵا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسینگەی فەرمی خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی باڵای گەشەپێدان پەروەردە لە عێراق حەمید خەڵەف.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەیەكدا، كە نەهلا قادر ئەفەندی ئەندامی لیژنەی باڵای فێركردن لەپەرلەمان ئامادەبوو، گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكانی پێشخستنی واقیعی پەروەردە و ناساندنی شێوازە سەردەمییەكانی وانەوتنەوە و نوێكردنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن كرد.
لای خۆیەوە شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكان كرد كە ئامانجیان پەرەپێدانی كادیرانی پەروەردەییە، وناردنی قوتابیان بۆ زانكۆ بەناوبانگەكان، و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی قوتابیەكانمان دەبنەوە.