بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری سابت عەباسی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەتی عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەپێی یاسا و دەستوور دادەڕێژێت.
عەباسی لە میانی گەڕی دووەمی دیالۆگدا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق بەپێی یاسا و دەستووری عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دادەڕێژێت، و وتیشی: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، بە پەرۆشە بۆ بەردەوامی لە نێوان وەزارەتەكانی بەرگری عێراق و ئەمریكا.
لای خۆیەوە لوید ئۆسین وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: دیالۆگی ئێستای نێوان عێراق و ئەمریكا لەسەر بنەمای سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن بەڕێوەدەچێت.
وتیشی: ئەمریكا ئەو قوربانیدانانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە پێشكەشكراوە بەرز دەنرخێنێت.