بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، تەئكیدیكردەوە: لە بەردەوامبوون لە دەركردنی یاسای خزمەت بۆ حەشدی شەعبی و ڕەتكردنەوەی سوكایەتیكردن بە موجاهیدەكان.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەممان بۆ ڕەشنووسی یاسای خزمەت و خانەنشینی بۆ موجاهیدەكانی دەستەی حەشدی شەعبی تەواو كرد، هەروەها ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانمان كرد كە پێگەیشتنی خێراتر بكەن بەهۆی گرنگییەكەی لە دادپەروەری بەرامبەر قارەمانە قوربانیدەرەكانمان، ئێمە وەك سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ تەواوكردنی هەنگاوەكانی یاسادانانی ئەم یاسایە گرنگە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان و بریندارەكانمان كە پاڵەوانی شەڕی سەركەوتنن بەسەر تیرۆردا.
راشیگەیاند: لە كاتێكدا ئێمە بەڵێنمان نوێ دەكەینەوە بۆ پشتگیریكردنی یاسایەك كە دادپەروەرانە بێت بەرامبەر بە گەلەكەمان، بەڕاستی ئێمە بە یەكێك لە پیرۆزترین ئەركەكانی خۆمان دەزانین، بەو پێیەی ئێمە نوێنەری ئەوانین، بە توندی ئەو سووكایەتییە ڕەتدەكەینەوە كە هەندێك كەس بەرامبەر ئەو كەسانە دەیكەن كە هەزاران شەهیدیان كردە قوربانی خاكی عێراق.
جەختیشیكردەوە: ئەو پرۆژانەی موجاهیدین دەكەنە ئامانج و نكۆڵی لە ڕۆڵیان و گونجاندنیان لەگەڵ ئەوەی لەلایەن هێزە تیرۆر و تاریكییەكانەوە دەردەچێت باوەڕمان وەك دەسەڵاتێكی یاسادانان زیاد دەكات لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ئەم یاسایە لەخزمەتی گەل و وڵاتەكەماندا.