بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، تەئكیدیكردەوە: كە یاسای خزمەت و خانەنشینی گەرەنتی دادپەروەری بۆ موجاهیدەكان دەكات لە ڕووی ئەرك و مافەوە.
فەیاز لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕێوشوێنی پەرلەمانی عێراق بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای خزمەت و خانەنشینی بۆ موجاهیدەكانی حەشدی شەعبی بەرز دەنرخێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم یاسایە لەلایەن پسپۆڕانی دەستەی حەشدی شەعبی بە شێوەیەكی بەرفراوان ئامادەكراوە و لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە و بە كۆی دەنگ لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دراوە.
رونیشیكردەوە: یاساكە گەرەنتی دادپەروەری دەكات بۆ موجاهیدەكان لەڕووی ئەرك و مافەكانەوە لەژێر چەتری یاساكە و لەژێر فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكاندا. بۆیە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەڕێز دەكەین كە لە خزمەتی قارەمانانی موجاهیدین و بەجێگەیاندنی قوربانیدانی برینداران و خوێنی شەهیدە نەمرەكان، بە دەركردنی یاسا بەرەو پێشەوە بچن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی كرد بۆ ڕەشنووسی یاسای خزمەت و خانەنشینی موجاهیدینی دەستەی حەشدی شەعبی.