بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر بانگهێشتی رەسمیی سەرۆكی ئەو وڵاتە،و ئامادەی رێوڕەسمی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەبێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد بەرەو فەرەنسا بەڕێكەوت.