ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 24-07-2024, 16:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت، كە بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت بەڕێوەچوو.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنوسی هەمواركردنی بیست و یەكەمی یاسای خاوەن موڵك ژمارە 25ی ساڵی 1960 دا، و ئاماژەی بەوەشدا: هەروەها ئەنجومەن دەنگی دا بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی كە بەرپرسیار بێت لە جێبەجێكردنی ڕێسای ڕەفتاری پەرلەمان.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای خزمەت و خانەنشینی بۆ موجاهیدانی دەستەی حەشدی شەعبی كرد، و هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی یاسای هەمواركردنی یاسای باری كەسیی ژمارە 188 ی ساڵی 1959 دواخست.
    رونیشیكردەوە: ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنوسی یاسای ناوبژیوانی دواخست، و دانیشتنەكەشی هەڵگرت.