بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت بەست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە " موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (3)ی كردووەتەوە، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی دووەمی یاسادانان".
فەرمانگەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەشكردووە، "دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی (194) پەرلەمانتار بەێوەدەچێت".