بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی پابەندبوون بە خشتەی كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دەروازەكانی بەغداد و چارەسەركردنی هەموو بەربەستەكان دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد، بۆ بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەی دەروازەكانی شاری بەغداد، بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و ئەمینداری بەغداد و پارێزگاری بەغداد و ژمارەیەك بەرپرس و نوێنەری كۆمپانیا جێبەجێكارەكان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە كارەكان و ڕێوشوێنە بەردەوامەكان كرد، و گوێی لە پوختەیەك گرت سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی كارەكان و هەڵوێستی كۆمپانیا جێبەجێكەرەكان و بەربەستەكان، بەمەبەستی دیاریكردنی هۆكارەكانی دواكەوتن لە خشتەی كاتی جێبەجێكردن".
سودانی فەرمانی ئەوەی كرد كە" كشانەوەی كاری كرد لە هەر كۆمپانیایەك كە دواكەوتووە لە جێبەجێكردن، بەتایبەتی حكومەت هەموو شتێكی پێویستی لە لایەن خۆیەوە دابین كردووە، هەروەها فەرمانی لابردنی ئەو بەربەستانەی كرد كە ئاستەنگی بۆ ڕێگاوبان و شوێنەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی دەروازەكان دروست دەكات لەگەڵ چارەسەركردنی خاڵەكانی پشكنین كە هێشتا چارەسەر نەكراون".
جەختیشی لەوە كردەوە " لەسەر كاری وێستگەكانی كێش كردن و گرنگی پابەندبوونی تەواو بە یاساكان و لە بڕیاردەراندا ئاسانكاری نەكەن و لایەنە پەیوەندیدارەكان چ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ یا لە بەڕێوەبەرایەتی تەرازوو هەموو ڕێوشوێنێكی خۆیان بگرنەبەر، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی بارهەڵگرەكان و سزادان و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران لەگەڵ گرنگی یەكخستنی پڕۆژە جێبەجێكراوەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و ئەمیندارییەتی بەغداد و پارێزگای بەغداد و پێویستی یەكخستنی پڕۆژەی دەروازەكان لەگەڵ پڕۆژەی ڕێگای بازنەیی چوارەمی دەوروبەری شاری بەغداد".