زیقار - INA - زەهرا سەباح
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهێزكردنی پلانی چلەی سەردانی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت بە ڕاداری گەڕۆك بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پلانەكە جێگیركردنی كارمەندانی ئەمنی لەخۆدەگرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵەی سەردانكەران بۆ ڕێگریكردن لە ڕوودانی ڕووداوەكان.
شەمەری، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئێمە بۆ گوێگرتن و خستنەڕووی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانەكەی چلەی ئیمام حوسێن (د.خ) لە پارێزگاكانی بەسرە، زیقار ،میسان ،واست، و موسەنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو پێنج پارێزگایە لە پێشتر باسمان كرد هەموو پلانی ئەمنی و كارمەندانی خستە بەردەممان بۆ دەستەبەركردنی سەردانكەران بەدرێژایی ڕێڕەوی گەشتەكەیان لە پارێزگانیان و بەرەو پارێزگای كەربەلای پیرۆز".
ڕوونیشیكردەوە، "پلانی ئەمنی پاراستنی سەردانكەرانی بیانیش لەخۆدەگرێت كە لە وڵاتانی كەنداو و ئێرانەوە دێن لەڕێگەی دەروازە سنوورییە وشكانییەكانی ناو پارێزگاكانی بەسرە و میسان و واستەوە".
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگای زیقار، بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ دەستەبەركردنی سەردانی چلەی ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت.