دەستەی حەشدی شەعبی: ئێمە بەپێی یاساكان كار دەكەین و شێوازەكانی شێواندنی وێنەی موجاهیدەكانمان ڕەتدەكەینەوە

ناوخۆ
  • 24-07-2024, 13:03
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی بەپێی یاساكان كارەكانی پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژەیان بە ڕەتكردنەوەی شێوازەكانی شێواندنی وێنەی موجاهیدەكانی و پەڕانەوە بەسەر قوربانییە گەورەكانیان كرد.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێرداوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، “ئەو پڕۆپاگەندانە ڕەتدەكاتەوە كە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی لەكارلادراوی ئەنجومەنی نوێنەران، دژی یاسای خزمەت و خانەنشینی بۆ موجاهیدینی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەو تۆمەت و هەڵانەی كە لەخۆی دەگرێت لە دژی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكەكەی"، جەخت لەوە دەكاتەوە كە " دەستەی حەشدی شەعبی بەپێی یاساكان كاردەكات، بەتایبەتی یاسای ٤٠ی ساڵی ٢٠١٦، كە پەیوەندی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسی و حزبی و كۆمەڵایەتییەكان پێناسە كردووە، بە ڕوونی جیابوونەوەی دیاریكردووە لە چوارچێوەی سیاسی و حزبی و كۆمەڵایەتییەوە”.
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، "هەركەسێك دەستوور و یاسا سەرپێچی بكات و بە تاوانی ساختەكاری سزا بدرێت، شایستەی ئەوە نییە خۆی وەك بانگخواز و ڕاوێژكاری كەسانی دیكە دەستنیشان بكات، ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارین ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دادپەروەری لەگەڵ ئێمە بكەن موجاهیدەكان و ئەوەی لە فەتوای مەرجەعی باڵا و بانگەوازی میللەتەوە بەخشیویانە بە وڵاتی ئازیزمان، لە هەلومەرجێكدا كە لە هەمووان شاراوە نییە و لەلایەن هەندێكەوە چاوپۆشی لێدەكرێت".