ئەمڕۆ... هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە یەكەم یاری خۆیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆكرانیا دەبێتەوە

وەرزش
  • 24-07-2024, 11:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرنجی هاندەرانی عێراق بەرەو یاریگای یانەی لیۆنی فەرەنسی دەڕوانێت ئەوەیش كاتێك هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراقی ڕووبەڕووی هاوتا ئۆكراینییەكەی دەبێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕكابەرییەكانی كۆمەڵەی دووەم، كە هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین و مەغریب لە خۆ دەگرێت.
    دوێنی سێشەممە هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی بەبەشداری هەموو یاریزانانی بەشداریانكرد لە كۆتا كەمپی مەشق و راهێنان بەسەرپەرشتی راهێنەر رازی شنێشل هەروەها بەئاژانسی هەواڵی عێراقیش (INA) رایگەیاند "یاریزان عەلی جاسم لە چوارچێوی بەشداركەرانە لە یارییەكەی ئەمڕۆی هەڵبژاردەكەمان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆكرانیا،ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە بەشداری كردنی لە راهێنانەكان بەشێوەیەكی سووك بوو لەسەر خۆ بوو لە كەمپی راهێنانی فەرەنسا".
     ئاماژەی بەوەشكرد، "دەتوانرێت لە خولەكەكانی یارییەكەدا سوودی لێ وەربگیرێت و ڕەنگە لە گێمی دووەمیشدا بەشداربێت هیوای خواست ئەزموونێكی پیشەگەرانەی بۆ عەلی جاسم خواست لەگەڵ یانەی كۆمۆی ئیتاڵی دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئیدارەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا واژۆكرد دوای ئەوەی بە سەركەوتوویی لە پشكنینی پزیشكی دەرچوو .
    هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەرگری سپی دەپۆشێت لەكاتێكدا هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆكرانیا ڕەنگی شین دەپۆشن.