سەرۆك وەزیران بڕیاری بەرزكردنەوەی كرێی پاككەرەوەكان دەردەكات

ناوخۆ
  • 24-07-2024, 11:40
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بڕیاری بەرزكردنەوەی كرێی كرێكارانی پاككەرەوەكان دەركرد.
    لە نوسراوێكدا  كە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە بۆ ئەمانەی بەغدا ودەستی ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA ) كەوتووە وتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، بڕیاریدا بە گرنگی دان بە كریكارانی پاككەرەوە ، هەروەها بڕیاریشدا :
    كاتێك پشووی فەرمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە بەغدا و پارێزگاكان ڕادەگەیەنرێت، پاداشتێكی ئجور دەدرێتە ئەو كرێكارانەی پاككەرەوە كە بە شێوەیەكی هەمیشەیی دامەزراون، هەروەها كرێی كرێكارانی پاككەرەوەی كار (كرێی ڕۆژانە) دوو هێندە دەكرێت بۆ ڕۆژی جەژن بۆ ڕۆژی پشوو بۆ  هۆكارێك كە لە سەرەوە باسمان كرد.