بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای زیقار.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای زیقار ".
لە راگەیندراوەكە ئاماژە بەوەشكرا، "ئامانجی سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ دەستەبەركردنی سەردانەكەی ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت"، جەختیشی لەوە كردەوە كە، " پارێزگاری زیقار پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ كرد".