بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی بەرنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر عەلی موحسین عەلەق، لەگەڵ نوێنەری هەرێمی نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ماددە هۆشبەرەكان و تاوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كریستینا ئەلبێرتین گفتوگۆی لەسەر پەرەپێدانی پرۆگرامە دوولایەنەكان كرد.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر، عەلی موحسین عەلاق، پێشوازی لە نوێنەری هەرێمی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ماددە هۆشبەرەكان و تاوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا كریستینا ئەلبێرتین و شاندی یاوەری كرد، لە میانی دیدارەكەدا گفتووگۆیان كرد لەبارەی لە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و تەواوكردنی ئەو بەرنامانەی كە لە نێوان هەردوولادا بەدەست هاتوون، بەتایبەتی سەبارەت بە بنیاتنانی توانا و بەدواداچوون بۆ داهاتی تاوانكاری بەگوێرەی باشترین پراكتیزە نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: شاندی میوان ستایشی هەوڵەكانی نوسینگەی بەرنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەداركردنی تیرۆری عێراقی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەكان و بەدواداچوون بۆ داهات، و بەرزكردنەوەی كاری سیستەمی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی.
رونیشیكردەوە: عێراق میوانداری كارەكانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، بە چاودێری سەرۆك وەزیران كە لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسەكەدا بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو كە ماددە هۆشبەرەكان مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دروست دەكات، دیدگای عێراق بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی، تەنیا بەو زیانانە سنووردار نییە كە گەنجەكانی دەكاتە ئامانج، بەڵكو دەبێتە هۆكارێك بۆ ناسەقامگیری هەمەلایەنە لە ناوچەكەدا ئەگەر پشتگوێ بخرێت.