بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی سەرۆكایەتی شاندی عێراقی كرد كە سەردانی ئەمریكایان كرد بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی سەرۆكایەتی شاندی كۆماری عێراقی كرد بۆ سەردانێكی فەرمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە خولی دووەمی گفتوگۆكان بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئەنجام دەدات.