سەرۆك كۆمار تەئكید لە گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش بۆ روبەروبوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 23-07-2024, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش بۆ روبەروبوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ و شارەوانیەكانی لوبنان دادوەر بەسام مەولەوی و شاندی یاوەری كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوە بە بەشداری وڵاتانی دۆست و برا لە دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ روبەڕوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كرا.
    سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكاریی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان كە هەڕەشە لە ئەمن و سەقامگیریی وڵاتان و داهاتووی منداڵەكانیان دەكات.
    هەروەها ئاماژەی دا بەو پەیوەندییە مێژووییە قووڵانەی كە دوو وڵاتی برا بەیەكەوە دەبەستێتەوە، و جەختیشی لە پشتیوانی عێراق بۆ لوبنان لە بوارە جیاوازەكاندا كردەوە.
    هەروەك تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی دەوروبەری ناوچەكە و بەرزكردنەوەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتان لەسەر پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی و خواستەكانیان لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتیدا بەدیبهێنێت.
    بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك كۆمار باسی لە پرسی فەلەستین كرد و جەختیكردەوە: لە  پێویستی یەكخستنی هەڵوێستی نێودەوڵەتی و هەوڵدان بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەكانی دژی گەلی فەلەستین لە كەرتی غەززە،و پاڵپشتی ئەو هەوڵانەی بۆ كەمكردنەوەی خراپی دۆخی مرۆیی و وەستاندنی داڕمانی ئابووری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ خەڵكی مەدەنی دەدرێن.
    هەروەها ئاماژەی بە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ پرسی فەلەستین كرد بە شێوەیەك كە پشتگیری لە سەقامگیری ناوچەكە بكات بە گشتی.
    لای خۆیەوە مەولەوی سوپاسی هەڵوێستەكانی عێراق بەرامبەر براكانی لە لوبنان، و میوانداریكردنی بەغدا بۆ دووەمین كۆنفرانسی بەرنگاربوونەوەی  ماددە هۆشبەرەكان كرد، و وتیشی: وڵاتەكەی ئارەزوو دەكات هاوكاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە لایەنی ئەمنی و هەواڵگری بەهێز بكات، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوو وڵاتی برا و گەلەكەیان بكات.