بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی دوو بازرگانی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەكانی لە ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیدا لە كەرخ ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید میقداد میری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی و هەوڵی هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكانی سەر بە وەزارەت توانی (2) بازرگانی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكات كە زیاتر لە (85) كیلۆگرام حەبی كاپتاگۆنی مادەی هۆشبەریان پێبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە لەلایەن هێزێكی قارەمانانی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكانی بەغداد كەرخ و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرەكەی ئەنجامدراوە، تۆمەتباران بەپێی بڕگەكانی ماددەی 27ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، هەروەها ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەبەردەستیاندا گیراوە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون.