سەرۆکی کۆمار:حکومەت کار لەسەر داڕشتنی پلانی هەمەلایەن دەکات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران بۆ عێراق

سیاسی
  • 23-07-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ سێشەممە "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆماری کۆمار،ڕایگەیاند: کە حکومەت کار لەسەر داڕشتنی پلانی هەمەلایەن دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنەران.
    سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- "لەتیف جەمال ڕەشید"پێشوازیکرد لە "کریستین هۆهمان " باڵیۆزی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە عێراق و "لاتیتیا ڤان ئاش " بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا،و "ماری تریزیا هیلال " بەرپرسی کاروباری کەنەدی، و ئەنگوس کلاریسکۆن" ڕاوێژکاری سیاسی باڵیۆزخانەی بەریتانیا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "لەتیف ڕەشید " جەختی لەوە کردەوە  کە عێراق هەوڵیداوە بەشێوەیەکی ئەرێنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەرەپێبدات لەسەر بنەمای ئەو سەقامگیرییەی کە لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی و ئابووری وڵات بەخۆیەوە دەبینێت.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆکی کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ داڕشتنی پلانی هەمەلایەنە بۆ نۆژەنکردنەوە و بەڕێوەبردنی کارگە و تاقیگەکان، هەروەها بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران ،چونکە عێراق دەرفەتی یەکسان و ئومێدبەخشی بۆ کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنان لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدانەوە رەخساندوە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە عێراق بە  سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووریدا تێپەڕ دەبێت.
    هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆک کۆمار ، جەختی لە هەوڵەکانی عێراق کردەوه سەبارەت بە بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبەژنان و منداڵان،دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی ئاوارەکان و پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی، و ڕێگاکانی کاراکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی هاوبەش لەم بوارەدا،چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بەدۆخی ئێستای ناوچەکە .