ئاگرێکی گەورە لە شاری بورسای تورکیا کەوتەوە

جیهانی
  • 23-07-2024, 16:00
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە،ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی کاغەز لە ناوچەی " فەقفکۆی" لە شاری بورسای تورکیا کەوتەوە.
    میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە :- کە ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەیکردووە بۆ  نزیک 4  کارگەی کاغەز و قوماش و بۆلیستێرین.
    ئەوەش خراوەتەروو :- کە چەند تیمێکی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون، هەلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوەش بۆ پاڵپشتی ئاسمانی بەکارهێنراوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
    ئاماژەش بەوەدراوە :- کە بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە، ماڵەکانی دەوروبەری کارگەکان وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی چۆڵکراون ،و  دۆخەکە نیگەرانییەکی زۆری لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
    هەر بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە دیاری نەزانراوە ، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕووداوەکە بەردەوامە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ، هەروەها بە چڕی  کاردەکرێت بۆ سنووردارکردنی ئاگرەکە و دڵنیابوون لە سەلامەتی ژینگەی ناوچەکە.