هەولێر -INA
ئەمرۆ سێ شەممە، پۆلیسی سۆران رایگەیاند کە دووتۆمەتباری دەستگیرکردوە کە دەستیان هەبوە لە چەند حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە.
بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-
لە ڕێکەوتی 21/7/2024کاتژمێر (2) شەو دوای ئەوەی زانیاریمان پێ گەیشت بە بوونی چەند حالەتێکی ئاگر کەوتنەوە لە سنوری قەزای ڕواندز دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز دەست کرا بە لێکۆلینەوە بە هاوکاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران / نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕواندز دوای بەدواداچوون و لێکۆلینەوەیەکی وورد توانرا لەماوەی چەند کاتژمێرێک تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و دەستگیر بکرێن ،کە دوو تۆمەتبار بوون وە لە ووتەکانیان دانیان نا بە تاوانەکە کە هەلساون بە کردنەوەی چەند ئاگرێک لە چەند شوێنێکی جیاواز و لە چەند کاتێکی جیاواز لە سنوری قەزای ڕواندز ، بۆیە تۆمەتباران لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی ڕواندز بەپێی ماددە(480) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.