بەغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە ،لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگەیاند،کە بانکی ناوەندی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی پارە بۆ بانکی خانووبەرە بۆ 500 ملیار دینار بەمەبەستی زیاتر فراوانکردنی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ، میوانداری بەڕێوەبەری بانکی خانووبەرەی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داواکاری قەرز و پێدانی پارە بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.
"عەتوان عەتوانی" سەرۆکی لیژنەی دارایی،جەختی لە پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی بانکەکان کردەوە ، بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.
ڕاشیگەیاند :- دەستپێشخەریی زیادکردنی پارە بۆ بانکی خانووبەرە بۆ 500 ملیار دینار، کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەسەندکرا، ئامانج لێی فراوانکردنی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاوڵاتیان و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانە لە دروستکردنی کۆمەڵگەی نوێی نیشتەجێبوون.