بەغداد-INA
ئەمڕۆ سێشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لەگەڵ "ستیڤن هیتشن" باڵیۆزی بەریتانیا باسی لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تێیدا هاتووە "سودانی " پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لەگەڵیدا گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا و ڕێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان کرا، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانە و هاوکاری دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- لەمیانی دیدارەکەدا دا باس لە بارودۆخی گشتی ناوچەکه کرا،به تایبەت دۆخی چەند مانگەی غەززه ، لەو ڕوانگەیەشەوە تەئکید لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕ و کۆتاییهێنان به ئازارەکانی هاووڵاتیانی سیڤیلی گەمارۆدراو کرایەوە.