بەغداد-INA
بەگوێرەی سەکۆی Feedspot بۆ هەڵسەنگاندنی سایتە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان، ئاژانسی هەواڵی عێراقی، لەکۆی هەزاران سایتی هەواڵی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، وەک متمانەپێکراوترین سایتی هەواڵ لە عێراقدا دەستنیشانکرا.
سەکۆی جیهانی (Feedspot) باشترین سایتەکانی هەواڵ بەپێی ژمارەی خوێندنەوەکان و فۆڵۆوەرەکانی سۆشیال میدیا و ڕادەی کاریگەری هەواڵەکان لەسەر ئەو میدیایانە هەڵدەبژێرێت، هەروەها پۆلێنکردنەکە ماڵپەڕی دەزگاکە و سۆشیال میدیاکەی لە (فەیسبووک و تویتەر و تێلێگرام)دەگرێتەوە.
(Feedspot ) یەکێکە لە کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکان لە کۆکردنەوەی ناوەڕۆک، بارەگا سەرەکییەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بە گرنگیدان بە کۆکردنەوەی دیارترین سایتەکان لە دروستکەرانی ناوەڕۆک و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی یوتیوب ناسراوە.
هەروەها لە رێگەی گەڕان ئامار بۆ بەرهەم و بەرنامەکانی (گوگڵ) کۆدەکاتەوە، جگە لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی زۆرترین بینراو و بەکارهێنراو و دووبارە هاوبەشکردنی سایتەکان لەنێو بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا.