بەغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە،وەزارەتی نەوت ئاماژە بە کردنەوەی ژمارەیەک وێستگە بۆ زیادکردنی سیستەمی غاز لە سەرتاسەری عێراق دەکات، جگە لە هەرێمی کوردستان لە نێوایاندا بە وادەی کردنەوەی دوو وێستگە مۆدێرن،هەروەک وەزارەت دووپاتیدەکاتەوە کە لە پرۆسەی گرێبەستکردندایە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵتیەکان بۆ زیادکردنی سیستەمی غاز.
"ئەزهەر فازل" بەڕێوەبەری بەشی غاز بۆ ئۆتۆمبێلەکان لە وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامادەکاری بۆ زیادکردنی وێستگە بە سیستەمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری عێراقدا گەیشتووەتە 26 وێستگە، جگە لە هەرێمی کوردستان، لەنێویاندا 8 وێستگەی غاز لە بەغدایە.
ڕاشیگەیاند :- کە کار بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی ژمارەی زیاتری وێستگەدەکەن، بەو پێیەی لە ساڵی 2024دا دوو وێستگەی تری نمونەیی دەکرێنەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەتی نەوت لە پرۆسەی تەواوکردنی مەرجەکانی گرێبەستی بەشداریکردندایە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بەرهەمهێنان، بۆ کردنەوەی وڕشەی زیاتر بە بۆ دابینکردنی سیستەمی غاز .