پۆڵا ئازاد پاڵەوانی زۆنی كوردستان بۆ قۆناغی دووەمی شەترەنجی عێراق

وەرزش
  • 23-07-2024, 12:46
  • +A -A

    هەولێر-INA
    دوێنێ دوای پێنج رۆژ لەركابەری سەختی هزری وەرزشی، پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی زۆنی كوردستان كە یەكێتی شەترەنجی عێراق بە هاوكاری یەكێتیی شەترەنجی لقی هەولێر بەرێوەی بردوو، دووشەممە ئەم ركابەرییە بەهێزە بە بازووی پۆڵاینی پۆڵا  لەهۆڵی یانەی شەترەنجی خانزاد بە كۆتایی هات.
    مامۆستا ئازاد سابیر راهێنەر وكەسایەتی دیاری شەتڕەنج سەبارەت بە پاڵەوانیەتییەكە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و  گوتی : پۆڵا ئازاد یاریزانێكە  هەنگاوە كانی وورد وهەستیارن  و هزرە پڕ مەعریفەتی باشی شەتڕەنجی سەردەمیانەی هەیە ودەتوانێ بەسەر ئاستەنگە هزرییەكان دەربازبێت،بۆیەلە دوای پێنج رۆژ لە ڕكابەری لە نێوان 51 یاریزانی پێشكەوتوو كە نوێنەرایەتی شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوكییان دەكرد، لە ئەنجامدا پاش 9 گەڕی پڕ لە جولەی هزری شەتڕەنج پۆڵا ئازاد،وەك پۆڵایەك ئازای خۆی بەسەر پاڵەوانیەتییەكە راگەیاند.
    ماوەتەوە بڵێین پۆڵا ئازادی تەمەن (19) ساڵی شاری هەولێر، توانی ببێت بە پاڵەوانی پاڵەوانیەكە بە كۆكردنەوەی 7.5 ، بەهۆیەوە بووە یەكێ لەو پێنج یاریزانەی لەم زۆنە پاڵێوران بۆ قۆناغی دووەمی كۆتایی عێراق.
    ناوی پاڵێوراوان
    1- پۆڵا ئازاد سابیر     7.5 خاڵ
    2-سەمیر  تەها             7 خاڵ
    3-ڕێباز ناسڕ             7 خاڵ
    4-ناڵی محەمەد         6.5 خاڵ
    5-بەختیار حەمە ساڵح 6.5 خاڵ