بەغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە"دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،بانگهێشتنامەیەکی بۆ سەردانی ڕووسیا پێگەیشت.
ئەنجوومەنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "دادوەر "فایق زیدان" پێشوازیی لە "ئیلبروس کوتراشیڤ " باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- باڵیۆزی رووسیا بانگهێشتنامەیەکی "ئیرینا بودنوسوفا "سەرۆکی دادگای باڵای ڕووسیای پێشکەش بە دادوەر "فایق زێدان "کرد بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی هاوکاری دادوەری نێوان هەردوو وڵات سەردانی ڕووسیا بکات.