بەئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی سیستەمێکی نوێ ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینانی عێراقی رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-07-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە،دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ،خستنەرووی پرۆسسی "خانەنشینی من"ی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خانەنشینان ڕاگەیاند.
    دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایداهاتووە :- لەچوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی کارەکان بۆ پاڵپشتیکردنی  خانەنشینان ، کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پاڵپشتی دەکرێت   بۆ ئاسانکاری ڕێکارەکان لە رێگای بەرنامەی ئەلیکترۆنی بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خانەنشینان و لەژێر چاودێری و بە بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، دەستەی  خانەنشینی نیشتمانی خستنەرووی ( ئەپڵیکەیشنی خانەنشینی)ڕاگەیاند ، وەک دەستەکە ئاشکرایکردوە :- ئامانجی بەرنامەکە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بۆ خانەنشینان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، بەو پێیەی ڕێگە بە خانەنشینکراوەکە دەدات لە ڕێگەی داواکارییەکەوە رێکارەکان داوای خۆی پێشکەش بکات،  بەبێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی دەستەکە یان لقەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان بکات و تێچووی گەشتکردن لە ئەستۆ بگرێت.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی خانەنشینی :- لەڕێگای ئەم ئەپەوە بۆ لەمەودوا خانەنشین لە وردەکارییەکانی مووچە و لێبڕینەکان و ئاگادارکردنەوەیان لەو گۆڕانکاریانەی کە لە مووچەی خانەنشینییان ڕوودەدەن ئاگاداردەبن، ئەوە جگە لەوەی خزمەتگوزارییەک پێشکەش بەو فەرمانبەرانی دەکات کە بەردەوامن لە خزمەتکردن سەبارەت بە میکانیزمی حیسابکردنی مووچەی خانەنشینی". دوای ڕەوانەکردنی بۆ خانەنشینی.
    دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا: ئەوەش دەخاتەروو :- 
     ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەکانی دەستەکەیە بۆ گۆڕینی سیستەمی کارکردن بۆ دیجیتاڵی و ئاسانکردنی ڕێکارەکان و گۆڕینی هەموو خزمەتگوزارییەکانی لە کاری کاغەزیەوە بۆ ئەلیکترۆنی، هاوشان لەگەڵ بەرنامەکانی حکومەت بۆ بەکارهێنانی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.