بەغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما کەمێک دابەزن.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بۆ سبەی چوارشەممە،ئاسمان ساماڵ و ڕوون و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە :- بۆ رۆژی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی : ئاسمانی ڕۆژی هەینی گەرم دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک دادەبەزن.
دەستەی کەشناسی ئەوەشی خستۆتەروو :- کە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو ئاسمان گەرم دەبێت، لە بەشێکی ناوچەکانی باشووریش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.