بەدواداچون-INA
"جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی تەلەفۆنیدا بۆ پشتیوانی لە کاندیدکردنی "کاملا هاریس"ی جێگری ، بەڵێنیدا کە لە مانگەکانی کۆتایی خولی سەرۆکاتیەکەیدا بەردەوام بێت لە کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا داوای لە لایەنگرانی کرد کە پاڵپشتی لە کاندیدکردنی جێگرەکەی "کامالا هاریس " بکەن بۆ ئەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا کاندید بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کشانەوەی لە کێبڕکێکە بڕیارێکی دروست بوو، بایدن وتی: دەمەوێت بە تیمەکە بڵێم، پشتگیری ئەو باشترینە.