بە نایاسایی هاتنە نێو خاكی عێراق.. ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا: دیپۆرتكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتی عەرەب و بیانیەكان ئەنجامدا

ئەمنی
  • 22-07-2024, 23:56
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، فەریق روكن وەلید خەلیفە تەمیمی، ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتی، عەرەب و بیانی، كەبەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاكی عێراقەوە لە بازگەكانی پایتەخت و دواتریش دیپۆرتكردنەوەیان ئەنجامدرا.
    تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بە هاوكاری سەرجەم كەرتە ئەمنییەكان توانیان ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی عەرەب و بیانیەكان دەستگیر بكەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتونەتە نێو خاكی عێراق ، چونكە ئیقامەی فەرمییان نییە ".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە پشكنینی بازگەكانی هاتنە نێو شاری بەغدا و بەدواداچوون بۆ ئەو بەندەرانەی كە لەڕێگەیەوە هاتنی گەشتیاران دەتوانن دزە بكەنە ناو پایتەختەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەیەكی زۆر لە تاراوگەییەكان كە ڤیزای یاساییان نییە ، بۆیە هەموویان دیپۆرتكراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان".