كۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی شارەكە

ناوخۆ
  • 22-07-2024, 23:26
  • +A -A

    هەولێر –INA
    پارێزگاری هەولێر بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵكردن و وەستان لە ترافیك لایتەكان و دەست بەسەرداگرتنی  ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی و چەكی بێ مۆڵەت، داوای هاوكاریی هاووڵاتییان دەكات.
    راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە" ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لیژنە ئەمنیەكانی شاری هەولێر كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە نوێنەری قایمقامیەت و بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ، بەرێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، نوێنەری ئاسایشی هەولێرو ئاسایشی بازگەكان، بەرگریی شارستانی و فریاكەوتن ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێرای گەیاندنی پەیامی دەستخۆشی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی بۆ ئەرك و ماندووبوونی كاروباری لیژنە ئەمنیەكانی شاری هەولێر بۆ ڕێگە گرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەركی تەواوی هێزە ئەمنییەكانی شارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی پلانێكی ئەمنی تۆكمه جێبەجێ بكەن ".‌
    ئاماژە بەوەشكراوە، پارێزگاری هەولێر جەختی لە بەردەوامیدان بە هەڵمەتی قەڵاچۆكردنی دیاردەیی‌ سواڵ كردن و فاڵگرەوە و وەستان لە ترافیك لایتەكان و دەستبەسەرداگرتنی چەك، ئۆتۆمبیل و ماتۆڕی بێمۆڵەت كردەوە كە سەرچاوەی نائارامین بۆ هاونیشتمانییان.
    لە راگەیەندراوكەدا هاتووە، پارێزگاری هەولێر، لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە گرتنەبەری هەموو رێكارێكی ئەمنیی كردەوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان و یێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی ناجۆر، بۆ ئەوەش داوای لە هاوڵاتییان كرد هاوكاری لیژنە ئەمنییەكان بن .