جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران: پێویستی شكۆمەندی دامەزراوە دەستوورییەكانی دەوڵەت بپارێزین

سیاسی
  • 22-07-2024, 22:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی شكۆمەندی دامەزراوە دەستورییەكانی وڵات كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە: “سەرۆكایەتی ئەنجومەن كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت  و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆك پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە سیاسیەكان و لیژنەكانی پەرلەمان لە هۆڵی دەستوور كۆبونەوە".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە"لەگەڵ دەستپێكردنی خولی نوێی یاسادانان، بابەتەكانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی كاروبارەكان تاوتوێ كران، هەوڵی زیاتریش درا بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەكان، درێژەدان بە كاری لیژنەكانی پەرلەمان، ڕێكخستنی كارنامە، و یاساكان بەپێی گرنگی، چوارچێوەی یاسایی و ڕێسا ناوخۆییەكان لەخۆ بگرێت، جگە لەوەی باس لە هەڵوێستی یاسادانان لەسەر ڕەشنووسی یاساكان كە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە، هەمواركردن و پێشنیارەكان".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا "گرنگی بەردەوامیدان بە كاری لیژنەكان و هاوكاری لەپێناو پەسەندكردنی یاسا و یاسای پێویست كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە و چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكان و، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی  شكۆمەندی دامەزراوە دەستوورییەكانی دەوڵەت، بەتایبەتی دامەزراوەی یاسادانان (ماڵی گەل)"، وتیشی "فەزای یاسایی بۆ كاری  كە پەرلەمانتار ڕۆڵی مەیدانی لە چوارچێوەی چاودێری و دەسەڵاتە یاسادانانەكانیدا بۆ چارەسەركردنی دۆسێی و پرسە گرنگەكان هەیە ".