بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیرانی كوەیت، شێخ فەهد یوسف سعود ئەلسەباح، هاوكاری لە بوار و ئاستە جیاجیاكان كە ئاسایشی دوو وڵات بەرز دەكەنەوە و پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكەیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری و ناوخۆی وڵاتی كوێت شێخ فەهد یوسف سعود ئالسەباح كرد.
لە راگەیندراوەكە ئاماژە بەوەیش كراوە كە" لە دیدارەكەدا تاوتوێ پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و خواستی هەردوو وڵات كرا، بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لە بوار و ئاستە جیاجیاكاندا و بنیاتنانی هاوبەشی ئابووری بەرهەمدار، كە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و پتەوكردنی ئاسایشی هەردوو وڵاتی برا و پشتیوانیكردنی سەقامگیری ناوچەكە".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "لە بەشێكی تری دیدارەكەد باس لە بەشداریكردنی كوێت لە دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كرا، كە لەلایەن بەغدای پایتەختەوە میوانداری كرا و گرنگی دوو هێندەتر كردنی هاوكاری ئەمنی و هەماهەنگی هەواڵگری بەرز، بەمەبسەتی بەرەنگاربوونەوەی كارەكانی دابینكردن و گواستنەوە و دروستكردنی ئەو ژەهرانەی كە هەڕەشە لە كۆمەڵگاكان دەكەن، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ لێپێچینەوە لەو لایەن و كەسانەی كە بازرگانییان پێوە دەكەن".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە "دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەك دۆسیەی هاوبەش كرا و جەخت كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژ و كۆبوونەوەكانی لیژنەكانی عێراق و كوێت، كە كۆمەڵێك پرس و دۆسیەی بەرژەوەندی هاوبەش لەخۆدەگرێت".