بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پتەوكردنی هاوكارییە ئەمنییەكان و كۆنترۆڵكردنی سنوورە هاوبەشەكان وتووێژی كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی كرد لە وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەحمەد وەحیدی و گرنگترین دۆسیەكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و بەشداریكردنی شاندی ئێران لە دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و گرنگترین ڕاسپاردەكانی كۆنفرانسەكە تاوتوێكران".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە میانەی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی لە بواری كۆنترۆڵكردنی سنوورە هاوبەشەكان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئەمنی و پەرەپێدانی كارەكانی كرا، بەشێوەیەك كە جەخت بكاتەوە لەسەر ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی خاكی عێراق و ئێران وەك دەسپێكی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و قۆستنەوەیان لەلایەن گروپە یاخیەكانەوە".
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تاوتوێی چۆنیەتی ئاسانكاری كردن بۆ هاتنی زیارەتكاران بۆ مەزارگە پیرۆزەكان كرا و ئەو بڕیارانەی كە حكومەت لەو بارەیەوە داوێتی، هەروەها ڕێگاكانی دابینكردنی لێشاوی بەرز بۆ گواستنەوەیان لە ماوەی مانەوەیاندا، جگە لە خستنەڕووی لایەنە جۆراوجۆرەكانی هاوكاری ئابووری، كە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆستدایە".