بەغدا –INA
ئەمرۆ پێنجشەممە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ سەرۆكی قەوارە سیاسییەكان و لیژنەكانی پەرلەمان ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێكردنی پێشكەوتنی كارەكانی ئەنجومەن لە سەرەتای خولی نوێی یاسادانان.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە"سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەكی فراوانتر لەگەڵ سەرۆكی قەوارە سیاسییەكان و لیژنەكانی پەرلەمان ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێكردنی پێشكەوتنی كارەكانی ئەنجومەن لە سەرەتای خولی نوێی یاسادانان، و بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی ئەرك و بەرپرسیارێتی، ئەنجامدانی دانیشتنەكان، درێژەدان بە كاری لیژنەكانی پەرلەمان، ڕێكخستنی كارنامەكان، و دانان و ریكخستنی یاساكان بەپێی گرنگی، لەچوارچێوەی یاسادانان، و هەڵوێستی یاسادانان لەسەر ڕەشنووسی یاساكان كە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە هەمواركردن و پێشنیارەكان".