سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانی شاندی ئۆڵۆمپیادی عێراق دەكاتەوە كە بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەكەن

وەرزش
  • 22-07-2024, 15:05
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختی لەسەر بەردەوامیی بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانی شاندی ئۆڵۆمپیادی عێراقی بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، و دابینكردنی هەموو ئاسانكاری و گرنگیدان پێی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتی پێشوازیكردنیدا لە ڕاوێژكارەكانی بۆ كاروباری وەرزشی خالید عەبدولواحید كابیانان و ئەیاد بونەیان بەدواداچوونی بۆ ڕێكارەكانی تایبەت بە ئەو سێ دەستپێشخەرییە وەرزشییە كرد، كە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دەستیپێكرد".
    سەرۆكوەزیران جەختی لەوە كردەوە، " جەختی لەسەر بەردەوامی بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانی نێردەی ئۆڵۆمپی عێراق كردەوە، كە بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەكات و پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكاری و چاودێری كردنێك بۆیان بەتایبەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی، هەروەها پشتگیریكردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ئەركەكانی داهاتوویدا، كە پەیوەستە بە پاڵاوتنە یەكلاكەرەوەكان بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیال".
    مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، سەرۆك وەزیران سێ پڕۆژەی بنەڕەتی لە كەرتی وەرزشدا ڕاگەیاند، بەمەبەستی پەرەپێدانی دۆخی وەرزشی، كە بریتین لە پڕۆژەی "پاڵەوانی ئۆڵۆمپی" ئامادەكردنی ئەو یاریزانە پاڵەوانە لەخۆدەگرێت كە شایستەی بەشداریكردنن لە ئۆڵمپیادی 2028 و 2032، بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەدەستهێنانی میدالیای ئۆڵۆمپی، پڕۆژەی دووەم پشتگیریكردنە لە میوانداریكردنی (ئۆڵۆمپیادی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ یارییە تاكەكەسییەكان)، بەڵام پڕۆژەی سێیەم بریتییە لە تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ فیدراسیۆنە ئۆڵۆمپیەكان بۆ تەواوكردنی ژێرخانی دامەزراوەكان لە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنانی ئێستا و تایبەت بە ساڵی داهاتوو".