سەرۆك وەزیران: دەستپێشخەری ڕێوشوێنی تێكشكاندنی باندی مادەی هۆشبەرمان كردووە و ئامادەین بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ

سیاسی
  • 22-07-2024, 13:29
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیكردەوە، حكومەت دەستپێشخەری ڕێوشوێنی شكاندنی باندەكانی ماددە هۆشبەرەكانی كردووە، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئامادەیی عێراق بۆ هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەمڕۆ دووشەممە كارەكانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی كردەوە، كە تێیدا شاندەكان بەشداربوون لەسەر ئاستی وەزیرانی ناوخۆ و دەزگاكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە نۆ وڵاتی عەرەبی و هەرێمی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەب و زانكۆی نایف بۆ زانستە ئەمنییەكان، جگە لە بەشداریكردنی نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە ڕێكخراوەكان".
    هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران "لەوتارەكەیدا بەخێرهاتنی شاندە بەشداربووەكانی كردەوە و جەختی لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش كردەوە لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ژەهرە كوشندەیەی لەكۆمەڵگا و ئابووری و كاریگەرییەكانی لەسەر سەقامگیری سەرتاسەری ناوچەكە و ئاماژەی بەوەدا كە عێراق شارەزایی و توانا هەواڵگرییەكانی خۆی دەخاتە گەڕ و لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە نەخشاندنی ئەم هاوكارییە بنیاتنەرە".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی لە وتارەكەیدا جەختی لە " بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان بەرپرسیارێتییەكە لە ئەستۆی دەوڵەتە بە هەموو دەزگاكانییەوە، هەروەها لە ئەستۆی كۆمەڵگاكانمان دایە بە هەموو نازناوێكی یاسایی كاركردنییەوە"،هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردكە " ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان هۆكارێكی سەرەكین بۆ ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا ،هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان تەنها بەو زیانانە نییە كە گەنجەكانمان دەكاتە ئامانج، بەڵكو مانای ئەوەیە كە داهاتوومان بە گشتی لە مەترسیدایە".
    سەرۆكی وەزیران لەوتارەكەیدا ئاماژەی بۆئەوە كرد كە "هاوكاری نێوان تیرۆر و باندەكانی ماددە هۆشبەرەكان هەوڵدەدات ناوچەی دابڕاو لەدەرەوەی كۆنترۆڵی یاسا دروست بكات ، و پەیوەندی نێوان تیرۆر و گروپەكانی ماددە هۆشبەرەكان ئامانجی ناسەقامگیركردنی ئاسایش و بناغە جێگیرەكانی كۆمەڵگاكانمانە"، وتیشی" مادە هۆشبەرەكان بۆ دامەزراندنی تیرۆریستان بەكارهێنرا، بەمەبەستی دروستكردنی ناوچەیەكی نائارام و وەستاندنی گەشەپێدان و لاوازكردنی نیشتمانەكان، كرداری ماددە هۆشبەرەكان جیاوازی نییە لەگەڵ دەرەنجامەكانی جەنگ و ئاوارەبوون و هەوڵدان بۆ هەڵكێشانی گەلان لە بنچینەكانیان، هەروەك ئامانجی دەستدرێژی بەردەوام بۆ سەر غەزە و گەلی فەلەستین".
    سودانی جەختیشی كردەوە لەوەی كە"ئامانجی ماددە هۆشبەرەكان و تیرۆر بڵاوكردنەوەی ململانێ و فراوانكردنی گۆڕەپانەكانی توندوتیژییە، بۆ بەرهەمهێنانی توندڕەوی و پەنابەری زیاتر، ماددە هۆشبەرەكان چیتر تەنها دەرمانی كیمیایی نین كە یاری بە مێشكی هەندێك كەس و بەكارهێنەران بكەن، بەڵكو ئامرازێكە بۆ لەناوبردنی كۆمەڵگاكان لە ناوەوە"،ئاماژەی بەوەیش كرد كە" هەر لە یەكەم ڕۆژی كاركردنمانەوە گرنگی و بایەخمان بەم دۆسیەیە داوە، بۆ پاراستنی كۆمەڵگا لە هەڕەشەیەك كە گەنجان و بنەما ئەخلاقییەكان دەكاتە ئامانج".


    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارەكەیدا وتیشی" ئێمە كۆمەڵێك ڕێوشوێن و بڕیارمان دەستپێكردووە، بە ئامانجی پارچەپارچەكردنی توانای گروپە تاوانكارەكان كە ئەم ژەهرانە بەكاردەهێنن و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگری كۆمەڵگا، لە چوارچێوەی ستراتیجییەكی نیشتمانی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان،بە یەكخستنی هەوڵەكان و بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەش ئامانجی خوازراوی كۆمەڵگاكەمان بەدەست دەهێنین، بۆ ئەوەی كۆمەڵگاكەمان لەم نەخۆشییە كۆمەڵایەتییە دەستكردە ڕزگاری بێت"، جەختیشی لەوە كردەوە كە" تاوانی بەبازاڕكردنی ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن چەتە یاخییەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە و ئامانجیان دروستكردنی ئاژاوە و پووكانەوەیە ،ئامانجەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان تێكەڵ بە تیرۆر بووە و لەلایەن ئەوەوە پارەدار دەكرێت، لەگەڵ لایەنە دوژمنكارەكان كە درێغی ناكەن لە پاڵپشتیكردنی تاوان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە سیاسییە شكستخواردووەكان".
    هەر بەگوێرەی راگەیندراوەكە سودانی ئاماژەی بەوەیش كرد كە" عێراقییەكان بۆ ماوەی دوو دەیە سەركەوتوو بوون لە شەڕكردن و تێكشكاندنی تیرۆر و ئامادەن شارەزایی خۆیان لە بواری هەواڵگری و هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی بە فراوانترین شێوە بەكار بهێنن، هەماهەنگی و هاوكاری بۆ ڕاونان و هەڵوەشاندنەوەی باندەكانی ماددە هۆشبەرەكان، خزمەت بە ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەكات"، جەختیشی كردەوە لەوەی كە عێراق كراوەیە بۆ هەموو هاوكاری و هەوڵێك لەگەڵ برایان و دۆستان".
    سەرۆك وەزیران لەكۆتایی وتارەكەیدا وتی" پشتگیری لە هەموو هەوڵێك دەكەین بۆ بنبڕكردنی خاڵە گرنگەكانی ماددە هۆشبەرەكان و كارگەكانی بەرهەمهێنان و بڕینی زنجیرەكانیان و گەیاندنی تاوانباران بۆ دادگا، چونكە ئەمە تاوانێكی سنووربەزێنە".