بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرمایان دەكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، "كەش و هەوا بۆ سبەینێ، سێشەممە، ساماڵ و گەرم ، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ،"بەرزترین پلەی گەرما لە میسان 49، و لە بەسرە و زیقار و نەجەف ئەشرەف 48 پلە و بەغدا و موسەنا و دیوانیە و كەربەلای پیرۆز و بابل 47 تۆمار دەكرێن".
ئاماژەی بەوەشكرد، "رۆژی چوارشەممە كەش و هەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەی باكور كەمێك دادەبەزن".
هەروەها "رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە”، ڕوونیشیكردەوە كە “دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ وڵات بۆ هەینی داهاتوو، كەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە و گەرما لە سەرتاسەری وڵات، و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.