وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز كرد

ئابوری
  • 22-07-2024, 11:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی دابینكردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكانی بۆ مانگی تەمموز ڕاگەیاند.
    وەزارەتی دارایی لە راگەیندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە، تێیدا هاتووە، " فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە ڕێكارەكانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی تەمموز".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا "داوا لە یەكەكانی خەرجكردن لە وەزارەت و پارێزگاكانی سەر بە وەزارەتێك كراوە، نوێنەرە ڕێگەپێدراوەكانیان بنێرن بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی دابینكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و لقەكانیان، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی دارایی مانگانەی پەسەندكراو لەلایەن ئەوانەوە و جێبەجێكردنی هەموو پێداویستییە داراییە پێویستەكان".