وەزیری ناوخۆ: مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان زۆر زیاتر دەبێت و پێویستمان بە بەڵگەنامەیەكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەم بەڵایە

ناوخۆ
  • 22-07-2024, 11:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری ئەمڕۆ دووشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان زۆر زیاد دەكات، ئاماژەی بە پێویستی بەڵگەنامەیەكی نێودەوڵەتی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان كرد.
    شەمەری ، لە دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەرێمی بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: "بەغدای پایتەخت پێشوازی لە برا و دۆستان دەكات و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕزگاربوونە لە هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “بەڵای ماددە هۆشبەرەكان بووەتە دێوەزمیەك كە گەنجەكانمان دەگرێتەوە".
    هەروەها وتیشی، "مەترسی ماددە هۆشبەرەكان زۆر زیادیكردووە، بۆیە پێویستمان بە بەڵگەنامەیەكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان".
    شەمەری جەختی لە "پێویستی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان كردەوە" و ئاماژەی بەوەدا كە "بەبێ هاوكاریی بەرهەمدار، هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان بەردەوام دەبێت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەتی ناوخۆ دەستیپێكردووە بە چەندین ڕێوشوێن و پلانی بیركراوە بۆ بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان"، جەختیشیكردەوە "عێراق ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان".
    وەتیشی، "یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان ئەنجامدراوە".