عێراق هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن ئیدانە دەكات

سیاسی
  • 22-07-2024, 11:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزارەتی دەرەوە ئیدانە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆسەر كۆماری یەمەنی دەربڕی.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا رایگەیاندووە " كۆماری عێراق بەتوندی ئیدانەی هێرشە دوژمنكاریەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری یەمەن دەردەبڕێت،  دامەزراوەكانی نەوت و مەدەنییەكانی كردە ئامانج، لەنێویاندا بەندەری حەدیدە و كۆمپانیای كارەبا، كە بووەتە هۆی زیانگەیاندن و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی”.
    وەزارەتی دەرەوە بە "ئەم هێرشە هەڵكشانێكی مەترسیدارە كە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە دەكات"، جەختی لەسەر "هاوسۆزی تەواوەتی لەگەڵ گەلی یەمەن دەكەینەوە، هەروەها قەوارەی ئیسرائیلی بەرپرسیار دەكات لە هەر هەڵكشانێكی سەربازی لە ناوچەكەدا".